بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە کەناڵی (CNN)ی ڕاگەیاند، ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیەرانەوە سەرقاڵی ئەنجامدانی گفتوگۆی ئەرێنی و بنیاتنەرە لەگەڵ ئێراندا.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، سەرەڕای ئەوەی گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام واشنتۆن هیچ پەلەیەکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی خێرا نییە. لە ئێستادا لایەنە نێوەندگیەرەکان هەوڵ دەدەن ئەو بۆشایی و جیاوازییە گەورانەی کە لە نێوان هەردوو لادا هەن، کەم بکەنەوە.
سەرچاوەکە بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت، جەختی کردەوە کە سەرەڕای ئەرێنیبوونی کەشی گفتوگۆکان، بەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دوور لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە و ئەمریکا بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەر پێشنیازێک دەکات کە پێشکەش دەکرێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێریی ئەم پەیوەندییە ناڕاستەوخۆیانە دەکات، بە هیوای ئەوەی ببێتە هۆی هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ کێشە ئەتۆمی و ئەمنییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.