Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 19:23

عەراقچی لە نیۆیۆڕک لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازە نوێیەکانی ئەمەریکا

100%

ئاژانسی هەواڵی (ئیسنا)ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەی لە شاری نیۆیۆڕک لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر کۆدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی دوایین پێشنیاز و بۆچوونەکانە لەسەر دۆخی ئێستای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا. شاندی ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم نێوەندگیرانەوە پەیام و پێشنیازە نوێیەکانی تاران لەبارەی چۆنیەتیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بگەیەنێت.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ نوێنەرێکی لایەنی ئەمریکی ئامادە نابێت و تەنیا شاندی ئێران لەگەڵ نێوەندگیرەکان کۆدەبنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.