Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 01:44

وەزارەتی دادی عێراق گەڕاندنەوەی زیاتر لە 80 پارچە شوێنەوار و کاری هونەریی دزراو ڕادەگەیەنێت

100%

وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هەوڵە یاساییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، توانیویانە زیاتر لە 80 پارچە شوێنەواری بەقاچاخبردراو لە دەرەوەی وڵات بگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بە هەوڵە یاساییە بەردەوامەکانی وەزارەت و بە ڕێنوێنی و بەدواداچوونی وەزیری داد، زیاتر لە 80 پارچە شوێنەوار و کاری هونەریی عێراقی کە بۆ دەرەوەی وڵات بە قاچاخ بردرابوون گەڕێندرانەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ پاراستنی میراتی شارستانی و کولتووریی عێراق و گەڕاندنەوەی موڵکە مێژووییەکانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی داواکارییە دەرەکییەکان لە ڕێگەی بەشی گەڕاندنەوەی شوێنەوار و سامانی گشتی، بەردەوامە لە بەدواداچوونی داواکارییەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ ئەو پارچانەی بە هۆی هەڵکەندنی هەڕەمەکی دۆزراونەتەوە، یاخود ئەوانەی دزراون و بە قاچاخ بردراون، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكرێت.

وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم هەوڵانە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتدایە بۆ بەهێزکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەپێناو پاراستنی میراتی میزۆپۆتامیا، تاوەکو سەرجەم موڵکە مێژووییەکان بەپێی چوارچێوە یاساییە دانپێدانراوەکان بۆ وڵات بگەڕێندرێنەوە.
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.