Erbil 31°C شەممە 29 ئاب 23:10

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، خوالێخۆشبوو مەهدی زانا ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێز و حورمەتی بۆ بنەماڵە بەڕێزەکەیان دووپاتکردەوە و بەتایبەتی سەرەخۆشی لە "خوشکی هێژا خاتوو لەیلا زانا" کرد. مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە مەهدی زانا یەکێک بوو لە تێکۆشەرە ناسراوەکانی کورد و تەمەنێکی درێژی لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورددا بەسەر برد.

سەرۆکی حکومەت لە کۆتایی پەیامەکەیدا، داوای لە خودای مەزن کرد گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هیوای سەبووریشی بۆ بنەماڵە و دۆستانی خواست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.