ەمڕۆ شەممە 29ی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا باڵیۆزی ئۆکرانیای بانگهێشت کردووه لەسەر دوو هێرشی ئەم هەفتەیە لە دەریای ڕەش كه دوو کەشتیی توركیای کردبووه ئامانج کە هاتبوونە قەتەر.
وەزارەتەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەو دوو هێرشە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕوویانداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "لە میانەی کۆبوونەوەکەدا لهگهڵ باڵیۆزی ئۆكراینا، تورکیا جەختی لە پێویستی ڕەهای دڵنیابوون لە سەلامەتی خەڵک و موڵک و کەشتیوانی و ژینگەی دەریای ڕەش کردووهتهوه."
وەزارەتی دهرهوهی توركیا ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا ئەو دوو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی لێکەوتووەتەوە یان نا.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا، کەشتییە کۆنتێنەرەکە له دهریای ڕهشهوه بۆ بەندەری سامسونی تورکیا هاتووه.
ئەنقەرە ماوەی چەند هەفتەیەکە داوا لە ئۆکرانیا و ڕووسیا دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە مەدەنییەکان لە دەریای ڕەش ڕابگرن.
جێی باسه، کەشتییە بازرگانییەکانی تورکیا لە دەریای ڕەشدا چالاکن و لەژێر ئاڵای وڵاتانی جیاجیادا دەڕۆن و ژمارەیەکیشیان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوەتە سەر کە گومان دەکرێت لەلایەن ئۆکرانیاوە هەڵدرابن.
تورکیا کە وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو وڵاتی کیێڤ و مۆسکۆدا دەپارێزێت، تا ئێستا نەچووەتە پاڵ ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا کە بەسەر ڕووسیادا سەپێنراون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.