وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه به‌شێك له داهاتی كاره‌با بدرێته كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له داهاتی شاره‌وانییه‌كان درایه‌وه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به رێنماییه‌ك به‌شێك له داهاتی كاره‌باش بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌بێت.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، هاوكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای كردووه بۆ حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان و به‌پێی دوایین رێنماییش، له‌مه‌ودوا رێژه‌ی 8%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له پارێزگاكان كۆده‌كرێته‌وه، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی تۆڕی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێت و رێژه‌ی 2% یشی بۆ هاندانی كارمه‌ندانی ئه‌و سێكته‌ره، خه‌رج ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه وه‌زاره‌تی كاره‌با، روونیكرده‌وه به نووسراوی فه‌رمی داوای 15%ی داهاته‌كانی خۆیان كرووه ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی ره‌زامه‌ندی له 10% ی داوه.
له‌مباره‌شه‌وه مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامانی ڕایگه‌یاند: ئه‌و 10% بڕی 8% بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كاره‌با و دابینكردنی محاویله‌یه وه‌كو جاران پێویست ناكات نووسراو بكرێت ره‌زامه‌ندی دارایی وه‌ربگیرێت بۆ خه‌رجكردنی به‌ڵكو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی كاره‌با ده‌توانن لای خۆیان خه‌رجی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ورامانی ئاشكراشیكرد، بڕێكی باشی پاره‌ی مانگانه‌ی كاره‌با له‌داهاتیان به هه‌ندێك له كارمه‌ندانی كاره‌با ده‌درێت، له سوودمه‌نده‌كانیش ئه‌وانه‌ی ژمێریارن و باشترین پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگاكانی وزه له‌گه‌ڵ كارمه‌نده ماندووه‌كان و لیژنه‌كای لابردنی سه‌رپێچی كاره‌با بڕه پاره‌یه‌كیان پێ ده‌درێت.
ده‌شڵێت: ئه‌و پاره‌یه شتێكی باشه بۆ نموونه هه‌یه مانگانه 250 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت هه‌یه 200 ، هه‌یه 150 هه‌زار دینار.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان، ساڵانه داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با له نێوانی 200 بۆ 300 ملیار دیناره.
هه‌ورامی روونیشی كرده‌وه به‌هۆی كه‌می مووچه داهاتی كاره‌با كه‌م بووه به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن به‌هۆی چاككردنی پاشه‌كه‌وت داهاتی كاره‌باش زیاد بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختی كرده‌وه هاوڵاتیان به گشتی له خه‌رجكردنه‌وه‌ی به‌شێكی داهاتی كاره‌با سودمه‌ند ده‌بن" جاران محه‌ویله‌یه‌ك ده‌سوتا به‌هۆی نه‌بوونی محه‌ویله خه‌ڵك بێ كاره‌با ده‌بوون، به‌ڵام ئێستا ده‌توانین به‌و داهاته محه‌ویله و پێداویستی تر بكڕین و پێویسیتمان به نوسراو و ره‌زامه‌ندی نییه و ده‌ستكراوه ده‌بین ئه‌وه‌ش له خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.