له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانییه‌وه، ما‌كسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیای فیدرال له عێراق سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێز بارزانی،
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان (دلۆڤان بارزانی)یم بیست كه له كوردستان به‌ناوبانگ بوو، نه‌ك ته‌نیا به سه‌ركه‌وتنی له كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكوو به نیشتمانپه‌روه‌ری و نیازپاكیش له به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی. هاوخه‌میی خۆم له قووڵایی دڵه‌وه به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان و هه‌ڤاڵانی ڕاده‌گه‌یه‌نم. ڕۆحی شاد بێت.
دڵسۆزتان،
ما‌كسیم ماكسیمۆڤ
باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق
٣/٤/٢۰١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.