Erbil 41°C پێنجشەممە 18 تەمووز 17:09

ڕێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌ربڕی

هیوای خواست ئه‌مه‌ دوایین كۆست و ناخۆشی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت
کوردستان TV
#7
100%

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی پێشكه‌ش به‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 3/4/2018 له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی دا، وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی، هاوده‌ردی و هاوخه‌میی خۆیشی بۆ خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوایین كۆست و ناخۆشیی خانه‌واده‌ی بارزانی بێت.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و دربڕینی هاوخه‌مییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.