وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له په‌یامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاتووه: به‌ناوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، به‌ناوی تیمه‌كانمان له به‌غدا و هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا له په‌یامێكیدا رایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.