مئیر بن شبات سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه كه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ گادی ئایزنكۆت له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی جروزالم پۆست به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كات و شوێنی ئه‌و دیداره بكات، باسی له هاوڕایی و یه‌كگرتوویی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیا و ئیسڕائیل كردووه و پیچده‌چێت به‌مشێوه‌یه ئه‌نجامگرتنی دیداره‌كه‌ی پشتڕاست كردبێته‌وه.
به‌رپرسانی سعودیی تا ئێستا سه‌باره‌ت به هه‌واڵی دیداره‌كه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بێده‌نگن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه سه‌رچاوه ئیسڕائیلییه‌كان چه‌ندینجار ئاشكرایان كردووه كه جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌یدا بۆ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆكی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ئیسڕائیل دیداری كردووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.