Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:49

هه‌رێمی کوردستان: بانگه‌شه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار بۆ چاکسازی و بنیاتنانه‌وه‌ نییه‌

زیاتر بۆنی كۆده‌تای لێ دێ
کوردستان TV
#7
100%

نووسه‌رێكی كورد پێی وایه‌ بانگه‌شه‌كانی شاسوار عبدالواحیدو به‌رهه‌م ساڵح‌ بۆ چاكسازی و بنیاتنانه‌وه‌ نییه‌ و زیاتر بۆنی كۆده‌تای لێ دێ.

سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم له‌ وتارێكیدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری چاودێر نیوز بڵاوكرواه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌و بانگه‌شه‌ پێش وه‌ختیانه‌ی كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆك لیست، شاسوار عبدالواحیدو به‌رهه‌م ساڵح‌و هه‌ندێ له‌ نووسه‌رو چالاكوانی سه‌ر به‌م دوو لیسته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تائێستا كردوویانه‌و ده‌یكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ئه‌وان بۆ چاكسازی‌و  بنیاتنانه‌وه‌، كار بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان بێ بۆ به‌غدا.

هه‌روه‌ها ده‌شنووسێت: مه‌سیجه‌كانیان بۆ ده‌نگده‌ران‌و  خه‌ڵكی ناڕازی زیاتر بۆنی كۆده‌تاو كۆتاییهێنان به‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و  یه‌كێتیان لێ دێ، نه‌ك چاكسازی‌و  بنیاتنانه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی دیموكراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ.

نووسه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ گه‌رمكردنی بازاڕی ڕیكلام له‌ زۆنی كوردنشین، له‌ ڕێگای هاندانی كینه‌تۆزی‌و  بێزاندنی ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌م عێراقه‌ ته‌نها حزبه‌كانی هه‌رێم هۆكارو سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی عێراقییه‌كان بن.

ده‌شپرسێ، ئایا ئه‌م دوو لیسته‌، كه‌ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان دوو لیستی كوردستانین، به‌ (15 - 20) كورسی (ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستیشی بهێنن) به‌ته‌نها ده‌توانن له‌ به‌رامبه‌ر (250 - 260) په‌رله‌مانتارو چه‌ند وه‌زیرێكی نه‌ژادپه‌رست له‌ به‌غدا، ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمیان داوه‌، به‌بێ هاوكاری حزبه‌ كوردستانییه‌كانی تر به‌ده‌ستی بهێنن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: چاودێر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.