ته رمی ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوای نیوه‌ڕۆی 30/3 كه‌وته ڕووباره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ 31/3/2018 به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
"ڕووبار جه‌میل" ی ته‌مه‌ن 22 ساڵان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ چه‌مه به‌گه‌ز تا هه‌وایه‌كی پاك وه‌رگرن وله كاتی وێنه‌گرتن قاچی ده‌خلیسكێت و ده‌كه‌وێته رووباره‌وه و ئاو ده‌یبات، دوای گه رانێكی زۆری تیمه‌كانی غه‌واسی به‌رگری شارستانی خه‌بات، ئێواره‌ی دوێنێ ته‌رمی "رووبار" له رووباری (چه‌مه به‌گه‌ز) ده‌دۆزرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی غه‌واسی به‌رگری شارستانی خه‌بات به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: دوای هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆر توانیمان ته‌رمی ئافره‌ته‌كه بدۆزینه‌وه‌و راده‌ستی كه‌س و كاره‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه.
هاوكات یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئافره‌ته خنكاوه‌كه به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: "رووبار" خه‌ڵكی گوندی مام خاڵانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تیه‌و ماوه‌ی 7 مانگه هاوسه‌رگیری كردووه‌و له خێزانێكی زه‌نگین بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكی نه‌خۆش بووه‌و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ پووری ڕووبار سه‌ردانی وڵاتی توركیایان كردووه‌و "رووبار" زۆر بێتاقه‌تی دایكی ده‌بێت و بۆ هه‌ڵمژینی هه‌وایه‌كی پاك و بۆ ده‌رچوونی بێتاقه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چووه‌ته ده‌م ڕووباری چه‌مه‌به‌گه‌زی نزیك گونده‌كه‌ی خۆیان، دواتر قاچی خلیسكاوه‌و ئاو بردوویه‌تی.
گوتیشی ناوبراو 200 مسقاڵ زێڕی پێوه بووه ئه‌و كاته‌ی كه‌وتووه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.