Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:16

کاره‌ ده‌ستییه‌کانی هونه‌رمه‌ند " سه‌روان گه‌ردی"

له‌ رێگه‌ی هونه‌ری ده‌ستی جوانییه‌كانی كوردستان پیشانی جیهان ده‌دات
کوردستان TV
100%


هونه‌ر جیهانێكی گه‌وره‌ و به‌رفراوانه‌ ، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ده‌توانێت به‌ شیوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان دربڕینی خۆی تێیدا ئه‌نجامبدات ، بۆ پتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه‌م هونه‌ره‌ و گه‌یاندنی به‌ رووی جیهاندا " سه‌روان گه‌ردی " هونه‌رمه‌ند توانیویه‌تی به‌ كاری ده‌ستی سه‌رجه‌م شوێنه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان دروستبكات .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات سه‌ره‌تا به‌ كاری بچووك ده‌ستی پێكردووه‌ ،دواتر كاره‌كه‌ی به‌رفراوانتر كردووه‌ ئه‌ویش به‌ دروستكردنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ، ناوبراو گرنگییه‌كی زۆری به‌ كاره‌كه‌ی خۆی داوه‌ تا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ و نیازیشی وایه‌ له‌ رێگه‌ی هونه‌ری ده‌ستی جوانییه‌كانی كوردستان پیشانی جیهان بدات .

ئه‌و كارانه‌ی " سه‌روان " تا ئێستا ئه‌نجامیداوه‌ بریتین له‌ " پردی ده‌لال ، كه‌لها خانزاد ، مناره‌ی چۆلی ، ئاشی كفری و ئۆردۆگای زێوه‌ " ، ناوبراو هیوا ده‌خوازێت هاریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك ئه‌و بكرین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كه‌لو په‌للانه‌ی له‌ كاره‌كانی به‌كاری ده‌هێنێت .

جێی باسه‌ سه‌روان گه‌ردی له‌ ساڵی 1987 له‌ یه‌كێك له‌ گونده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 2011 چه‌كی پێشمه‌گایه‌تی خستۆته‌ شان و له‌ ئێستا له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام داده‌نیشێت . 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.