رۆژی یه‌كی نیسان واته جه‌ژنی سروشت ، زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان له‌گه‌ڵ هاتنی مانكی به‌هار ئاهه‌نگ ده‌گێرن هه‌ر گه‌لێك به گوێره‌ی كلتوور و مێژووی خوی.
رۆژی یه‌كی نیسان كه سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و سه‌ره‌تای مانكی به‌رهاره ،لای ئاشورییه‌كانی جیهان ناسراوه به " اكیتو " دانیشتوانی نێوان دوو رووبار سكان بین نهرین " كه زۆربه‌ی ئاشووریه‌كانی عێراقی تێدا نیشته‌جێن ئه‌م رۆژه به جه‌ژنێكی ئاینیی و نیشتیمانی داده‌نێن له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ ده‌گێرن ، كه له 1 ی نیسان ده‌ست پێده‌كات و له 12 نیسان به كۆتا دێت .
ئاشووریه‌كان ئه‌م رۆژه به رۆژی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زۆرداری و نا یه‌كسانیدا و دروستكردنی كۆمه‌لگایه‌كی ته‌ندروست و دیموكراسی ده‌زانن ، روناكی ئه‌و كلتور و خۆشگوزه‌رانییه‌ی رۆله‌كانی ئاشوور به ده‌ستیانهێناوه ،هیچ هێزێكی شه‌ر و تیرۆر ناتوانێن لێیان وه‌ربگرێته‌وه .
له كوردستانی خۆشمان رۆژی یه‌كی نیسان ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه ناسراوه به جه‌ژنی " ئه‌كیتۆ " كه جه‌ژنێكی كۆنی ئاشووری و كلدانیه‌كانه ، چه‌ندین ساڵه وه‌ك رێزلێنانێك بۆ برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌سیحی له دام وده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه به پشوو .
جێی باسه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به هۆی بارودۆخی كوردستان و شه‌ری داعش ئاهه‌نگه‌كانیان وه‌كو پێویست نه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.