Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:14

موسڵمان و مه‌سیحى نوێژى هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و سه‌قامگیری
کوردستان TV
#7
100%


شاندێكى ئه‌كادیمی وڵاتى ئه‌ڵمانیا كه پێكهاتبوو له پرۆفیسۆر و قوتابى دكتۆراى دیراساتى ئاینى سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێریان كردوو له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر نوێژى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا داواكارن له‌ خوای گه‌وره‌ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى له‌ وڵات به‌رقه‌راربێت.

له قه‌ڵاى به‌رزى ئه‌ربائیلوو - هه‌ولیر ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونى به‌رێزان مامۆستایانى ئاینى ئیسلام و مه‌سیحى و شاندێكى ئه‌كادیمی وڵاتى ئه‌ڵمانیا كه پێكهاتبوو له پرۆفیسۆر و قوتابى دكتۆراى دیراساتى ئاینى به میواندارى رێزدار دكتور ئیدریس هادی و زانكۆى ئیشق، هه‌ستان به په‌ڕانه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ و نوێژى هاوبه‌شى موسلمان و مه‌سیحى بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و سه‌قامگیری وڵات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.