Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 05:58

سانچێز سه‌رکه‌وتنى به‌خشى به‌یانه‌که‌ى له‌به‌رامبه‌ر سوانزی سیتى

مانچسته‌ر یونایتد خاڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 68 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌
کوردستان TV
100%

یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر  سوانزى سیتى تۆماركرد له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى خولى نایابى ئینگلیزى ، مانچسته‌ر یونایتد كه‌براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو به‌دوو گۆلى بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا 

رۆمیلۆ لۆكاكۆ و ئه‌لێكس سانچێز سه‌ركه‌وتوانه‌ دووگۆلیان بۆ یانه‌كه‌یان تۆمار كرد له‌یاریه‌كه‌دا له‌به‌رده‌م هه‌وادار و یاریگاكه‌یان  ،كه‌تێیدا سانچێزى هێرشبه‌ر ڕۆڵێكى باشى بینى له‌سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى له‌یاریه‌كه‌دا ،  له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى سوانزی سیتى له‌یاریه‌كه‌ نه‌یتوانى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ ڕاست بكاته‌وه‌ به‌تۆمارى گۆل به‌شكست یاریگاى جێهێشت .
گۆله‌كانى مانچسته‌ر له‌خوله‌كه‌كانى  5 ، 20 له‌تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ تۆمار كرا ، یاریش به‌كۆتا هات به‌و دووگۆله‌ى مانچسته‌ر .

به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد خاڵه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 68 خاڵ له‌پله‌ى دووه‌مى ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌  ، له‌به‌رامبه‌ر  ستوانزی سیتى له‌پله‌ى پازده‌م دایه‌ به‌ 31 خاڵ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.