له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانى خولى ئیتاڵیادا له‌هه‌فته‌ى 30ى خوله‌كه ، ڕۆما بووه میوانى پۆڵۆنیا ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا سه‌ركه‌وتنه‌كانى رۆماى راگرت و یاریه‌كه‌ى ڵه‌گه‌ڵى به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، گۆله‌كه‌ى پۆلۆنیا له‌ڕێگاى یاریزان یولگار له‌خوله‌كى 18 تۆمار كرا ، دزیكۆ گۆلى یه‌كسانى له‌خوله‌كى 76 بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار كرد و ڕزگارى كردن له‌شكست .
رۆما به‌ئه‌نجامى ئه‌و یاریه له‌به‌ده‌ست هێنانى خاڵێك له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه له‌پله‌ى سێیه‌مه به 60 خاڵ ، پۆلۆنیاش له‌پله‌ى یازده‌مه به 35 خاڵ
رۆما دوای یه‌كسان بوونى له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى كه‌تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى ته‌واوى خاڵه‌كانى یاری ، ئه‌و یانه‌یه ڕۆژى چوارشه‌ممه به‌روارى 4-4-2-2018 له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌بێته میوانى بارسێلۆنا له‌كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.