Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:04

زیاتر لە 100 گەنجی ئێزدی وازیان لە پەکەکە هێنا

شەشۆ: چاوەڕێی وەزارەتی پێشمەرگەین بۆ ئەوەی دەرگا بۆ ئەم گەنجانە بکاتەوە
کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی شنگال ڕایگەیاند، ئێستا ئێزدییان واز لە پەکەکە دەهێنن و دەزانن ئەوان لە شنگال هێزی فەرمیی نین.

قاسم شەشۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە شنگال ئێستا زیاتر لە 100 گەنجی ئێزدی وازیان لە پەکەکە هێناوە."

شەشۆ دەڵێ" لەم نزیکانەدا خەڵکی زیاتر ئەو هێزە بەجێ دەهێڵن، چونکە دەزانن ئەو هێزە ئۆمیدی نییە لە شنگال بێت و واز لەو هیزە دەهێنن."

شەشۆ دووپاتی کردووە" ئەو گەنجانەی گەیشتبوونە پەکەکە و هێزەکانی تر بۆ بژیوی ژیانی خۆیان بووە و ئێمە چاوەڕوانی وەزارەتی پێشمەرگەین بۆ ئەوەی دەرگا بۆ ئەم گەنجانە بکاتەوە بگەڕێنەوە نێو هێزی پێشمەرگە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.