سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی خوشك و برا مەسیحییەكان و سەری ساڵی بابلی و ئاشوورییەوە ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد، کە ئەمەش دەقەکەیەتی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامە و سەری ساڵی بابلی و ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی بەدیهاتنی برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، تیرۆر و توندڕۆیی تێكبشكێت. هەروەها كۆتایی بە نەهامەتییەكانی خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە عێراق و ناوچەكەدا بێت و هەموو لایەك بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.
جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم
مەسعوود بارزانی
31ـی 3ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.