Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:24

رووسیا زیاتر لە 50 دیپلۆماتکاری به‌ریتانیا ده‌رده‌کات

پێشتر رووسیا بریارى دابوو 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ربكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای لە بەریتانیا کرد، کە زیاتر لە 50 دیپلۆماتکاری دیکە لە رووسیا بکشێنێتەوە.

پێشتر موسکۆ 23 دیپلۆماتکاری بەریتانی، لەسەر ژەهرکردنی سیخوری پێشووی رووسیا و کچەکەی دەرکردبوو، کە لەندەن موسکۆ بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە دەزانێت، بەڵام رووسیا رەتیدەکاتەوە.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند" دەبێت بەریتانیا زیاتر لە 50 دیپلۆماتکاری دیکە لە رووسیا کەمبکاتەوە. 

پێشتر وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا رایگه‌یاند كه‌ له‌وه‌ڵامی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌ ده‌ركردنی‌ دیپلۆماتكاره‌ رووسییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ داوه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سان بترسبۆرگ دابخات و 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ ده‌ربكات.

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ سێرگی‌ لاڤرۆف وزیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بڕیاری‌ داوه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ سان بترسبۆرگ دابخات.

سێرگی‌ لاڤرۆف گوتی‌" بڕیار دراوه‌ 60 دیپلۆماتكاری‌ ئه‌مریكی‌ له‌ رووسیا ده‌ربكه‌ین، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ ده‌رده‌كرێن، كه‌ له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی‌ خۆرئاواوه‌ ده‌ركراون.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ هاوبه‌شدا وڵاتانی‌ ئه‌مریكا و خۆرئاوا بڕیاریاندا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ ژه‌هراویكردنی‌ سیخوڕێكی‌ پێشووی‌ روسیا و كچه‌كه‌ی‌ له‌ به‌ریتانیا به‌ غازی‌ ده‌مار، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دیپلۆماتكاری‌ روسی‌ له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ربكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.