وه‌زیری به‌رگریی توركیا، رایگه‌یاند: به‌و پێیه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، كه ده‌توانین بڵێین نزیكه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌نێوبراوه، بوونی سه‌ربازیی فه‌ڕه‌نسا یان وڵاتێكی دیكه له سووریا زه‌مینه‌یه‌كی ره‌وای نه‌ماوه.
به گوزارشتێكی دیكه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌نگاوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی له باكووری سووریا هه‌بێت، بهاوێژێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكی ناڕه‌وا و له‌رووی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه هه‌نگاوێكی نایاسایی ده‌بێت و له بنه‌مادا ده‌بێته داگیركاریی.
نورەدین جانیكلی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بە رێژەیەكی گەورە هەڕەشەی داعش لە سوریا نەماوەو بوونی سەربازی فەڕەنسا لەو وڵاتە رەوا نییە.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەگەر فەڕەنسا هەنگاو بنێ بە ناردنی سەربازانی وڵاتەكەی بۆ باكووری سوریا ئەوە واتای (داگیركردنە).
وەزیری بەرگری توركیا گوتی: دوای تەواوبوونی شەڕی داعش بوونی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سوریا واتای نامێنێت، بۆیە لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەو وڵاتە زۆر گرنگە.
نوره‌ددین جانیكلی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می وه‌زیرانی به‌رگریی توركیا، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا" كه به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری به‌رگریی ئازه‌ربایجان، زاكیر حه‌سه‌نۆڤ و وه‌زیری به‌رگریی جۆرجیا، لیڤان ئیزۆریا به‌رێوه‌چوو، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
هەینی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لەكۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێكی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، هاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكات لە سوریا دژی تیرۆر.
دوای ئەو لێدوانەی ماكرۆن بەرپرسێكی هەسەدە گوتی، هاوكارییەكانی فەڕەنسا لەناردنی هێزدا خۆی دەبینێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.