Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:29

فراکسیۆنی پارتی داوا ده‌کات په‌له‌ له‌ په‌سه‌ندکردنی یاسای چاکسازی بکرێت

راگه‌یێنراوێك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌ سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه‌ و ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به‌ مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.

فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌م باره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌:


راگه‌یێنراوێك له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌ سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه‌ و ئێمه‌ وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به‌ مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.

هاوكات، داواكارین كه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به‌ زووترین كات حكومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاوڵاتیان به‌ گشت چین و توێژه‌وه‌، بگاته‌ باشترین ئاستی خۆی. بۆ به‌ دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له‌ حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یێنین.

وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه‌ هه‌میشه‌ پشتگیری له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه‌ و به‌ دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت. به‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ كۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ ده‌هێنێت كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان

31ی ئاداری 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.