Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:32

گۆڕانخوازان: گه‌نده‌ڵی و ناحه‌قییه‌کانی گرده‌که‌و دارو ده‌سته‌که‌یان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌

چه‌نین ساڵه‌ ئێمه‌ هه‌ستاوین به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌یان و به‌هۆش هاتنه‌وه‌یان
کوردستان TV
#7
100%

نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌كۆكانی سلێمانی و بازیان و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ید سادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنن ، كه‌ به‌م نزیكانه‌ هه‌زاران گۆڕان خوازو هه‌ڵسوڕاو ده‌چینه‌ گرده‌ قۆرخ كراوه‌كه‌و ته‌واوی به‌یاننامه‌و گه‌نده‌ڵی و ناحه‌قییه‌كانی گرده‌كه‌و دارو ده‌سته‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌..

ڕاستییه‌ك بۆ ڕای گشتی..

ئێمه‌ به‌ره‌یه‌كی ئه‌سڵاح و ناڕازین له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چاككردن و ڕێككردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌كۆكانی سلێمانی و بازیان و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ید سادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ین بۆ گه‌یاندنی ڕاستی و دروستی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌ناو ئۆرگانه‌كانی گۆڕان و مه‌كۆكان و ژوری په‌یجوری و بگره‌ لای ڕێكخه‌ره‌ كوتله‌ بازه‌كه‌ی گۆڕان ده‌گوزه‌رێت بۆ چه‌نین ساڵه‌ ئێمه‌ هه‌ستاوین به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌یان و به‌هۆش هاتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر بزوتنه‌وه‌كه‌ نه‌بێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و مامۆستا جه‌مال و ئاسۆ ڕه‌حیم و ئه‌م و ئه‌و چه‌ندین جار له‌گه‌ڵیان دانیشتوین و قسه‌ی خۆمان زۆر به‌ڕاشكاوانه‌ گه‌یاندۆته‌ جێگای خۆی و چه‌ندین ڕاپۆرتی تێرو ته‌سه‌ل و پڕ له‌به‌ڵگه‌مان ته‌سلیم به‌هه‌ردوو جڤات و ڕێكخه‌ری گشتی و ژوری په‌یجوری و ژوری حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ هه‌یه‌ بن بڕ بكرێت به‌ڵام نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ بگره‌ هه‌ر زۆر بێ منه‌ت و بێ باكانه‌ وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ مه‌وعیدی گفتوگۆمان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كه‌ خۆی سه‌رۆكی جڤاتی گشتی لێ ڕاسپاردوین له‌گه‌ڵمان دابنیشێت و گفتوگۆی لێوه‌ بكه‌ین به‌ڵام بێ توانای عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی ناو ئۆرگانه‌كان و بێ ده‌رماڵیان زۆر به‌ڕووێكی ناشیرین میوانداریه‌كه‌یان قبوڵ نه‌كردین و وتی ناتوانم له‌گه‌ڵ هه‌موویان دابنیشم كه‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری ئه‌و مه‌كۆو ئۆرگانانه‌ بوین زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئه‌ڵێ گۆڕانكاری ڕیشه‌یتان بۆ ده‌كه‌م به‌ڵام ڕه‌خنه‌و ڕاستی خه‌ڵكه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی خۆی پێ قبوڵ ناكرێت .

له‌كۆتایدا ئێمه‌ بۆ ئێوه‌ی میلله‌تی كورد ڕای ده‌گه‌یه‌نین به‌م نزیكانه‌ هه‌زاران گۆڕان خوازو هه‌ڵسوڕاو ئه‌چینه‌ گرده‌ قۆرخ كراوه‌كه‌و ته‌واوی به‌یان نامه‌و گه‌نده‌ڵی و ناحه‌قیه‌كانی گرده‌كه‌و دارو ده‌سته‌كه‌یان بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ته‌واوی ته‌له‌فیزوێن و ڕاگه‌یاندنه‌كاندا

تێبینی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی حه‌ق بێژو ڕه‌خنه‌ گر له‌گرده‌كه‌ میوانداریان لێ نه‌كرا كه‌ له‌سه‌ر داوای ڕێكخه‌ری گشتی بانگهێشت كرابوین.

31/3/2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.