Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:32

کاریگه‌ری شه‌ری دایک و باوک له‌ سه‌ر منداڵه‌کان

منداڵه‌كان دوور ده‌بن له‌ هه‌موو سۆزێك و خۆشه‌ویستی
کوردستان TV
100%

له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كاریگه‌ری ململانێی و شه‌ڕی دایك و باوكه‌ زۆر له‌سه‌ر ته‌ندورستی منداڵان ده‌بێت.

لێكۆله‌ره‌وان ده‌ڵێن: ململانێی رۆژانه‌ی دایك و باوك ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان توانای شیكردنه‌وه‌ی سۆزیان نه‌بێت به‌ جۆرێك له‌دواییدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بێت.

بۆچوونه‌كان ده‌ڵێن: توڕه‌یی و شه‌ڕ له‌ نێوان دایك و باوك  منداڵه‌كان دوور ده‌بن له‌ هه‌موو سۆزێك و خۆشه‌ویستی هه‌رده‌م توڕه‌و شه‌ر له‌ مێشكیان ده‌بێت ، به‌پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌ كشێكی ئارام په‌روه‌رده‌ بێت ، منداڵێكی هێمن و ئارام ده‌بێت.

پسپۆران ده‌ڵێن: مناڵانی شه‌رمه‌ن زیاتر كاریگه‌ری نه‌رێناین له‌سه‌ر ده‌بێت له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر 99 منداڵ كراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان(نۆ ساڵان و یانزه‌ ساڵان) دایه‌ ململانێ و شه‌ڕ له‌ نێوان دایك و باوكیاندا  زۆر به‌زه‌حمه‌ت شیكردنه‌وه‌ بۆ هه‌ست و سۆز ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌متر شه‌روململانێی تێدایه‌ منداڵه‌كان ده‌توانن هه‌ست و سۆز دیار بكه‌ن.

شایانی باسه‌ ململانێ و شه‌ڕ له‌ نێوان دایك وباوك هه‌رده‌م مندڵان تووشی ره‌شبین و توڕه‌ بوون ده‌بن.   

سه‌رچاوه‌/ روسائه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.