Erbil 21°C شەممە 16 تشرینی دووەم 16:33

له‌ به‌رده‌ره‌ش که‌سێک کوژراو که‌سێکی تریش بریندار بوو

له‌ لایه‌ن ئاموزایه‌كییه‌وه‌ ته‌قه‌ی لیكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ هۆی ده‌مه‌قاڵی نێوان چه‌ند كه‌سێك كه‌ ئاموزای یه‌كترن، كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٣٤ سالان به‌ ناوی سیروان یاسین ئیدریس له‌ لایه‌ن ئاموزایه‌كییه‌وه‌ ته‌قه‌ی لیكرا و كوژرا .

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند : كاتژمێر 12:10 خوله‌كی نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی ده‌مه‌قاڵی نێوان چه‌ند كه‌سێك كه‌ ئاموزای یه‌كترن كه‌سیَكی ته‌مه‌ن ٣٤ سالان به‌ ناوی سیروان یاسین ئیدریس له‌ لایه‌ن ئاموزاكه‌ی ته‌قه‌ی لیكرا و كوژرا .

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سی كوژراو ته‌قه‌ی له‌ كه‌سێكی تر كردووه‌ برینداری كردووه‌ دواتر ئاموزایه‌كی كوژراو ده‌ست رێژی فیشه‌ك له‌ سیروان یاسین ده‌كاو بریندار ده‌بێت ، له‌ كاتی گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌رده‌ره‌ش گیانی له‌ ده‌ ستدا .

 سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ گوتیشی: تا ئێستا بكوژه‌كه‌ ده‌ ستگیر نه‌كراوه‌، زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر كێشه‌ی خێزانی له‌ نێوانیاندا هه‌بووه‌ .

داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.