Erbil 10°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 22:23

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق فڕینی دوو فڕۆکه‌ی ئیسڕائیلیی به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌که‌یدا ره‌تکرده‌وه‌

بۆ گه‌یشتن به‌ ئاسمانی ئێران
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق فڕینی دوو فڕۆكه‌ی ئیسڕائیلیی به‌سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا ره‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌ رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوێتیدا سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕینی دوو فڕۆكه‌ی ئیسڕائیلیی له‌ جۆری ئێف 35 به‌سه‌ر ئاسمانی ئێراندا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق وتی كه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌زاندنی ئاسمانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئاسمانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و دوو فڕۆكه‌ ئیسڕائیلییه‌ ناڕاستن .

ته‌حسین خه‌ففاجی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، وتی كه‌ عێراق سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیی زۆر وردبینی هه‌یه‌ و به‌ وردیی ئاسمانی وڵات چاودێریی ده‌كات و ناكرێت دوو فڕۆكه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی ئێمه‌دا تێپه‌ڕیبێت و ئێمه‌ ئاگامان لێنه‌بێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیاش به‌توندیی ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ دوو فڕۆكه‌ی ئیسڕائیلی له‌ راداره‌كانی جێگیركراوی ئه‌وان له‌ سووریا تێپه‌ڕبێتن.

رۆژنامه‌ی جه‌ریده‌ی كوێتیی له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ گواستبوویه‌وه‌ كه‌ دوو فڕۆكه‌ی دژه‌ راداری ئیسڕائیلیی بۆ گه‌یشتن به‌ ئاسمانی ئێران، سنووری ئاسمانیی سووریا و عێراقیان تێپه‌ڕاندووه‌ و ته‌نانه‌ت چه‌ند ئامانجێكیان له‌ به‌نده‌ر عه‌بباس و ئیسفه‌هان و شیراز دۆزیوه‌ته‌و و ده‌ستنیشانیان كردوون.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.