ئه‌مرۆ هەینی 28ی ئاب، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە یەکێتی ئەوروپا دوو ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری بەپەلە پێشکەش بە نیپاڵ دەکات دوای لافاوێکی کارەساتبار کە نزیکەی 580 کەسی له‌و وڵاته کوشت، لەکاتێکدا زیاتر لە هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
ڤۆن دێر لاین لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ەوە گوتی: ئەم هاوكارییه داراییه بۆ نیپال یارمەتییەکی گرنگ پێشکەش بە سه‌دان خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاوه وێرانكه‌ره‌كه ده‌كات.
ده‌شڵێت، هاوكارییه‌كه له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌گاته نیپال و ده‌دریته خێزانه زیانلیكه‌وتووه‌كان.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا ئاشكراشی كردووه، هاوكارییه‌كه بریتیه له كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ، جلوبه‌رگ، بابه‌تی خواردن و كه‌ره‌سته‌كانی ته‌ندروستیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.