فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین ڕایگەیاند کە تۆمەتبارانی ڕووداوێکی کوشتنی لە قەزای خورماتوو دەستگیر کردووە، لە ڕووداوەکەدا باوکێک بە دەستی کوڕەکەیەوە کوژراوە.
ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئاب، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی کەرکووک، توانییان تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە ئێوارەی دوێنێ لە قەزای خورماتوو، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە 3 فیشەک لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژرابوو.
پۆلیسی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبارەکان کە هاوسەر و کوڕی قوربانییەکەن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیان و چۆنیەتی ئەنجامدانی ناوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.