سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شای نەرویج پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی شاهانە و گەلی نەرویج دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئاب، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی خاوەن شکۆ شا هارالدی پێنجەم، شای نەرویج. لەم کاتی خەم و کۆستە قووڵەدا، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی خێزانی شاهانە و گەلی نەرویج دەکەم".
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: "هیوادارم یادەوەری و میراتی بەجێماوی هەمیشە بە زیندوویی بمێننەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.