Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:33

ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کداری داعش له‌نێو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دان

رۆژانه‌ په‌لاماری خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایده‌گه‌ێنێ، ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش هاتوونه‌ته‌ نێو ناحیه‌كه‌وه‌.

شێخ یه‌عقوب لهێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولای پارێزگای دیاله‌ كه‌ هاوكات سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌، رایگه‌یاند: زانیاریمان لایه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش هاتوونه‌ته‌ نێو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش ده‌ناسن، پـێمان ده‌ڵێن كه‌ زۆریان له‌نێو شاردا ده‌بینین.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌ ناوچه‌ دابرێندراوه‌كانی پارێزگای دیاله‌، راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش هاتوونه‌ته‌ گونده‌كان و رۆژانه‌ په‌لاماری خاڵه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌ده‌ن.

ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.