له وڵاتی تایلاند،له‌دیارده‌یه‌كی ده‌گه‌مه‌ن و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا، مریشكێك دوای سه‌ر بڕینی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ژیاوه.
له‌باره‌ی هۆكاری نه‌مانی سه‌ری مریشكه‌كه، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، كه مریشكه‌كه ڕووبه‌ڕووی په‌لاماری ئاژه‌ڵێكی تر بۆته‌وه‌و سه‌ری لێبۆته‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ژیاوه.
پزیشكی گیانله‌به‌ران له وڵاتی تایلاند توانی دوای سه‌ر بڕینی مریشكه‌كه بڕێك خۆراك له‌ڕێگه‌ی بۆری گه‌رووی ره‌وانه‌ی گه‌ده‌ی مریشكه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی ژیانی ئه‌و مریشكه بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ بژیت.
شایانی باسه له ساڵی ١٩٤٥ له ئه‌مریكا مریشكێك وێرای ئه‌وه‌ی سه‌ڕی په‌ڕی بوو، به‌ڵام ١٨ مانگ له ژیان مابووه‌وه و چووبووه نێو مێژووه‌وه.
سه‌رچاوه/ غرائب و عجائب
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.