كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن – تورك)، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا (70) ئه‌فسه‌رى سوپایان ده‌ستگیركردووه. ئه‌و ئه‌فسه‌رانه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندییان به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه ده‌ستگیركراوون.
دەستگیرکردنی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گویلەن لەلایەن تورکیاوە بەردەوامی هەیە ئەمڕۆش 70 ئەفسەر لە ریزی سوپا بە تۆمەتی لایەنگیربوونیان دەستگیرکران.
فەرمانی دەستگیرکردنی 70 ئەفسەر لە ریزی سوپا لە 39 ناوچەی جیاوازی تورکیا بە تۆمەتی لایەنگیربوونیان بۆ فەتحوڵڵا گویلەن سەرۆکی بزوتنەوەی خزمەت دەستگیرکراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای هەوڵی کودەتاشکستخواردووەکەی تورکیا لە ساڵی 2016دا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە فەتحوڵا گولیەن تۆمەتبارکرد بە سەرپەرشتیکردنی ئەنجامدانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی 160 هەزار کەس دەرچووە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 هەزار لەلایەن دادگاوە سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.