Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:52

بیرمه‌ندێکی  ئێرانی له‌ ته‌مه‌نی (84) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له‌ عه‌قڵی خۆداسه‌پێنه‌ری مۆدێرن گرتووه‌
Diruesh Shegein
کوردستان TV
100%

نووسه‌ر فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی ئێرانی "داریوش شایگان" كه‌ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (فیرووزگه‌ری) تاران خه‌وێندرابوو، دوێنێ‌ له‌ ته‌مه‌نی (84) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

شایگان له‌ دایكبووی ساڵی (1934) شاری تاران بوو له‌ پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ زمانی هیندناسیدا له‌ زانكۆی سۆربۆنی فه‌ڕه‌نسا گه‌ڕایه‌وه‌ ئێران و له‌ ناوه‌ندی ئێرانی خوێندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كانی دامه‌زراند.

شایگان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ پێزه‌ ناوی هه‌ندێ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ری ناوبراو (ئاسیا هه‌مبه‌ر به‌ رۆژئاوا) (ئایین و قوتابخانه‌ فه‌لسه‌فییه‌كانی هیند) (ته‌سه‌وف و هیندوئیزم) (سیحراوی بوونی نوێ) (له‌ ژێر ئاسمانه‌كانی جیهان) (بوتگه‌لی زه‌ینی و یاده‌وه‌رییه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان) (وڵاتی تراویلكه‌كان) (شۆڕشی ئایینی چیه‌؟) (ئاوێته‌بوونی ئاسۆگه‌لی ڕوانگه‌ی ئۆستووره‌یی) (پێنج هه‌رێمی ئاماده‌بوون) (گه‌ڕان به‌ دوای فه‌زاگه‌لی ونبوو) (فانووسی جادوویی) .

شایانی باسه‌ كه‌ شایگان به‌رهه‌مه‌كانی به‌ دوو زمانی فارسی و فه‌ڕه‌نسی نووسیوه‌و له‌ كتێبه‌كانیدا به‌ نرخاندنی ئه‌ندێشه‌ی عیرفانی و رۆژهه‌ڵاتی، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له‌ عه‌قڵی خۆداسه‌پێنه‌ری مۆدێرن گرتووه‌.

كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.