ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:45 خولهك به‌كاتى هه‌ولێر ، له‌یارى گه‌ڕانه‌وه له‌خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى شازده ، بارسێلۆنا میواندارى چێلسى ئینگلیزى ده‌كات
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌سه‌ر یارى ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاندووه ئه‌مشه‌و میسى بڕیار ده‌دات ، بڕیارى میسى گۆل تۆماركردنه ، سه‌ركه‌وتنى ئه‌و یاریزانه‌یه به‌سه‌ر یانه ئینگلیزیه‌كه.
رۆژنامه‌كه ستایشى ئاستى میسى ده‌كات كه ڕایگه‌یاندووه میسى ده‌توانێت یانه‌كه‌ى ڕزگار بكات بیپهڕێنێـتهوه بۆ قۆناغى هه‌شتى خول هاوشان ڵه‌گه‌ڵ یانه سه‌ركه‌وتوه‌كانى دیكه
كه‌ته‌لۆنیه‌كان هه‌موو هیوایه‌كیان له‌یارى ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌یان چاویان له‌سه‌ر میسی یه بتوانێ كارێك بكات سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن شكست به‌یانه ئینگلیزیه‌كه بهێنن.
یارى چوونى نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌یارى ئه‌مشه‌وی هه‌ردوو یانه لهڕوبهروبونهوهى یه‌كتر هه‌وڵى هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌م یاریه ئه‌وه‌یه بتوانێ سه‌ركه‌وێ له‌پێناو گه‌یشتن به‌قۆناغى داهاتوو.
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.