Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:12

به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێکی سوپای تورکیا سه‌ربازێک گیانی له‌ده‌ستدا و 2ی دیکه‌ش برینداربوون

له‌سه‌ر رێگای چاڵیبۆغازی
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی له‌ شارۆچكه‌ی یایڵاداغ سه‌ر به‌ پارێزگای هاتای، سه‌ربازێكی سوپای توركیا گیانی له‌ده‌ستدا و دوو سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

بارهه‌ڵگرێكی سوپای توركیا سه‌ر به‌ فه‌وجی سێیه‌می سنوور له‌سه‌ر رێگای چاڵیبۆغازی وه‌رگه‌ڕاوه‌ هێشتا هۆكاری وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌ی نه‌زانراوه‌، سێ سه‌رباز كه‌ له‌نێو بارهه‌ڵگره‌كه‌دابوون برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یایڵاداغ كراون، یه‌كێك له‌ سه‌ربازه‌كان كه‌ برینه‌كه‌ی سه‌خت بوو، سه‌رباری هه‌وڵی پزیشكه‌كان گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.