Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 10:04

سوپای سووریا په‌یوه‌ندیی نێوان باکوور و باشووری ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی پچڕاندووه‌

شاری مسرابا كه‌وتووته‌ ژێر ده‌ستی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د
سوپای سووریا په‌یوه‌ندیی نێوان باكوور و باشووری ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی پچڕاندووه‌
کوردستان TV
100%

سوپای سووریا له‌ رۆژی رابردوودا به‌ چڕتر كردنی هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، له‌م ناوچه‌یه‌ پێشڕه‌ویی زیاتری كردووه‌ و ته‌له‌ڤزیۆنێكی حكومه‌تیی و هه‌روه‌ها چاودێرێكی مافی مرۆڤیش رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د توانیویه‌تیی په‌یوندیی نێوان باكوور و باشووری ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بپچڕێنێت.

ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شاری مسرابا كه‌وتووته‌ ژێر ده‌ستی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، كه‌ ئه‌م شاره‌ له‌سه‌ر جاده‌ی نێوان به‌شه‌كانی باكوور و باشووری غوته‌ی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵكه‌وتووه‌ و هه‌ردووك به‌شیش له‌ ژێر كۆنترۆڵی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری حكومه‌تی سووریادایه‌.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌واڵه‌ وته‌بێژی گروپی چه‌كدرای جه‌یشولئیسلام كه‌ یه‌كێك له‌ دوو گروپی سه‌ره‌كیی جێگرتووی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌، وتی كه‌ هێرش بۆسه‌ر شاری مسرابا پاشه‌كشه‌ی پێكراوه‌ و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دوما و حرستا نه‌پچڕاوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.