حكومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن میلیشیا حوسییه‌كانی تاوانبار كرد به دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ناردنی هاوكاری بۆ یه‌مه‌ن و كاره مرۆییه‌كان له پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا. هه‌روه‌ها مارك لوكوك ڕێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی" دوو كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیا حوسیه‌كانه‌وه ڕفێندران .
گوتیشی مانگی ڕابردووش كارمه‌ندێكی تر ڕفێندرا و تاوه‌كو ئێستا ئازاد نه‌كراون ئه‌گه‌ر وا بڕوات ئه‌وا ژیانی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه كه نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د كارمه‌ند ده‌بن، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م كارانه‌ی كه حوسییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له یه‌مه‌ن به پاڵپشتی ئێرانی ده‌زانین و پێویستیشه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سنوورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران دابنێن به‌تایبه‌تی له یه‌مه‌ن و سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.