به نمایشكردنی فیلمه‌كانی سینه‌ماكاری كورد " یه‌ڵماز گۆنای " له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای له شاری سلێمانی پرۆژه‌ی بهكهلتووركردنی سینه‌ما ده‌ستپێده‌كات .
سینه‌مای " یه‌ڵماز گۆنای " له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایده‌كات ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 10 / 3/ 2018 پرۆژه‌ی بهكهلتووركردنی سینه‌ما به نمایشكردنی فیلمه‌كانی سینه‌ماكار " یه‌لماز گۆنای " به ژێرنووسی كوردی ده‌ستپێده‌كات .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه ، مه‌به‌ست له‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه بینه‌ر بگه‌رێته‌وه نێو هۆڵی سینه‌ما و چێژ وه‌رگرتن له بینین و بیستنی فیلمه‌كان به ده‌نگ و ره‌نگی راسته‌قینه له‌سه‌ر سكرینی گه‌وره ، هه‌روه‌ها درووستكردنی بنیادی سینه‌ما یه له رێگه‌ی سینهماتیكهوه كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه .
جێی باسه ئه‌م پرۆژه‌یه‌ك 4 رۆژ ده‌خایه‌نێت له 10 بۆ 13 ی ئه‌م مانگه و له‌م ماوه‌یه‌دا 4 له فیلمه‌كانی سینه‌ماكار " یه‌ڵماز گۆنای " به ژێرنووسی كوردی نمایشده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.