Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:40

ڕێژنه‌ و نایه‌ی " ئه‌یوب عه‌لی " پێش نه‌ورۆز بڵاوده‌کرێنه‌وه‌

سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌
کوردستان TV
100%


 "ڕێژنه‌ و نایه‌ی" دوو كلیپه‌ تازه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " ئه‌یوب عه‌لی " ن كه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌واو بووه‌ ، بریاره‌ پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز بڵاو بكرێته‌وه‌ . 

نایه‌ی ،یه‌كێك له‌ كلیپه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌ كه‌  خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی  ئاماده‌كردووه‌ ، عارف شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و " دلێر دلاوه‌ر " یش كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه‌ .

هه‌رچی كلیپی " رێژنه‌" یه‌ تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د " نوسراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی " ئومێد جه‌مال " دایناوه‌ ، كاری ده‌رهێنانیش له‌ لایه‌ن " كاروان میسكی " بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كراوه‌ .

ئه‌یوب عه‌لی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌ ، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.