له ماوه‌ی پازده ساڵی رابردوودا چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو رۆژنامه‌نووس له عێراق كوژراون، ئه‌و رێژه‌یه له هیچ وڵاتێكی جیهان رووینه‌داوه.
موئه‌یه‌د لامی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراق رایگه‌یاند له ماوه‌ی پازده ساڵی رابردوودا چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو رۆژنامه‌نووس كوژراون.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و رێژه‌یه له هیچ وڵاتێكی جیهان رووینه‌داوه كه ئه‌و ژماره زۆره له رۆژنامه‌نووسان ببنه قوربانی شه‌روپێكدادانه‌كان.
هه‌روه‌ها له ساڵی دووهه‌زار و حه‌ڤده یازده رۆژنامه‌نووس كوژراون.
جێی ئاماژه‌یه له كۆتایی ساڵی دووهه‌زار و هه‌ڤده رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كوردستان تیڤی له داقوق له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا شه‌هید كرا و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی شه‌هید كردنی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریفیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.