Erbil 15°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 16:38

له‌ موسڵ شانه‌یه‌کی تیرۆریستی ده‌ستگیرکرا

پلانیان هەبووە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئەنجامبدەن
کوردستان TV
100%


دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند هێزه‌كانیان له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا لە بەره‌ی ڕاستی موسڵ له‌ ناوچه‌ی عبور شانەیەکی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵام جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا چه‌ندین جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند هێزه‌كانیان له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا لە بەره‌ی ڕاستی موسڵ له‌ ناوچه‌ی عبور شانەیەکی تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆکی گروپەکەش دەستگیرکراوە و چەند دۆسیەیەکی گرنگیش دەستیان بەسەردا گیراوە، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاشكراشی كرد کە ئەو گروپە پلانیان هەبووە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و توندوتیژی و تۆقاندن لە دژی هاووڵاتیان ئەنجامبدەن.

ئەمه‌ لەکاتێکدایە لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان چەندین باند و گروپی سەربە چەکدارانی داعشیان لە شارەکە دەستگیرکردووە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.