سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاشكراى ده‌كات، عه‌بادى فه‌رمانێكى دیوانیی واژۆ كردوه، كه به‌پێی فه‌رمانه‌كه، مووچه‌ى چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ سه‌ربازی عێراق، هاوتا ده‌كرێت.
به‌پێی لێدوانى سه‌رچاوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ، فه‌رمانێكى دیوانیی له‌باره‌ى مووچه‌ى چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، واژۆ كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكراى كردووه، به‌پێی فه‌رمانه‌كه، مووچه‌ى هه‌ر چه‌كدارێكى حه‌شدى شه‌عبى، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان، هاوتاى مووچه‌ى سه‌ربازى عێراقیی كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێك دایه كه عه‌بادى، جگه له‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستانى له بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2018 كه‌مكرده‌وه، هاوكات ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه لیژنه‌ى وردبینی بۆ لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان پێكهێناوه و تائێستا جگه له لێدوان و به‌ڵێن، مووچه‌ى نه‌ناردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.