Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:46

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبای له‌لاوانى دهۆک و ئافره‌تانى هه‌ولێر ده‌کات

ه‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبای له‌پاڵه‌وانانى هه‌ردوو خوله‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


دوای پاڵه‌وانى بوونى لاوانى دهۆك و ئافره‌تانى هه‌ولێر له‌خولى لاوانى نایابى كوردستان و خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبای له‌پاڵه‌وانانى هه‌ردوو خوله‌كه‌ ده‌كات.
 
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاڵه‌وانانى خول

دواى ته‌واو بوونى یارییه‌كانى هه‌ردوو خولى لاوانى پله‌ نایاب  و فوتساڵى پله‌ نایابى كوردستان ، پیرۆزبای و ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون بۆ لاوانى یانه‌ى دهۆك ده‌خوازین دوای پاڵه‌وانى بوونیان له‌خوله‌كه‌ ، ده‌خوازین له‌سه‌ر ئاستى باش و پاڵه‌وانى بوونیان هه‌ر بمێنن و سبه‌ی باشتر بێـت بۆیان ، پیرۆزبێت لێتان نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خول  له‌كارگێرى و ته‌واوى یاریزانان و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌ران و هه‌واداران .
 وه‌پیرۆزبایمان بۆ لاوانى شێروانه‌ و نه‌ورۆز له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌مى خوله‌كه‌ . ده‌خوازین له‌داهاتوو به‌شێوه‌ى باشتر ببیندرێن بتوانن ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناو بكه‌ن . ده‌ستان خۆش  بێت  ئاست و ئه‌نجامى لاوانى هه‌ردوو یانه‌ جێگاى خۆشحاڵى ئێمه‌یه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیتان و دوا ڕۆژێكى باش و ناوێكى دیار.

وه‌ پیرۆزبای له‌ئافره‌تانى هه‌ولێر ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى بوونتان به‌پاڵه‌وانى خولى فوتساڵى یانه‌ پله‌  نایابه‌كانى كوردستان ،  ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانتان تا گه‌یشتن به‌ڕۆژى خۆتان ده‌سته‌به‌رى نازناوه‌كه‌ بكه‌ن،  پیرۆزبێت ئه‌م نازناوه‌ له‌ته‌واوى یاریزانان و ستافى راهێنه‌ران و ده‌سته‌ى كارگێرى و هه‌واداران . ده‌خوازین هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئاستى خۆتان بمێنن ،  ئه‌نجامى باش و پاڵه‌وانی بوونتان له‌م وه‌رزه‌ به‌رز ده‌نرخێنین. 

وه‌پیرۆزبایمان بۆ كچانى زێره‌ڤانى له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌ ، ماندوو بونتان و ئه‌نجام له‌یارییه‌كان جێگاى ده‌ست خۆشى و ڕێزه‌ ، تیپه‌كه‌تان تا دوا گه‌ڕى یارییه‌كان پاڵیوراو بون بۆ نازناوه‌كه‌ ، ده‌خوازین له‌سه‌ر ئاستان به‌رده‌وام بن و له‌خولى داهاتوو به‌هه‌مان ئاست و ئه‌نجام بمێنن.

پیرۆزبایمان له‌یانه‌ى ئافرۆدێت له‌به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌ ، ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون بۆ ته‌واوى ستافى یانه‌ له‌كارگێرى و یاریزانان و راهێنه‌ران ،  هیوا ده‌خوازین بۆ تان له‌داهاتوو بتوانن ئه‌نجامى باشتر و ڕكابه‌ر بن له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ و به‌ده‌ست هێنانى.

ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوون له‌یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، له‌سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێ و جێگر و ئه‌ندامانى یه‌كێتیه‌كه‌ و ته‌واوی ستاف  و لێژنه‌كانى سه‌ر به‌یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ، هه‌وڵه‌كانتان له‌به‌ڕێوه‌بردنى خوله‌كانى كوردستان له‌ئێستاى بارودۆخى كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین ، به‌ڕێوه‌بردنى چالاكیه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێ كه‌ژماره‌یه‌كى به‌رچاو باشى لاوانى تێدا كۆكردووه‌ته‌وه‌ له‌به‌شدارییان له‌خوله‌كان ، جێگاى ده‌ست خۆشى و ماندوو نه‌بوونى ئێوه‌یه‌ كاره‌كانتان جێگاى شانازین بۆمان و به‌رزیان ده‌نرخێنین ، ماندوو نه‌بن.

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمى كوردستان
10-3-2018
هه‌ولێرى  پایته‌خت
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.