پەرلەمانتاری عێراقی میسال ئالوسی نامەیەکی کراوەی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرد و لێی پرسی ئاخۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا بۆ خۆشەویستانی تۆن و کریستیان و جوو و ئێزدی و سابیئە و کورد و تورکمان مافیان نییە؟.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 10/3/2018 میسال ئالوسی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر راگرتنی گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی توند ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌كات.
له نامه‌كه‌دا كه بۆ خودی عه‌بادی نوسیووه‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌وتووه هاتووه: ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی حكومه‌تی ئیتیحادی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ڕووی ئه‌وانه‌دا كرایه‌وه كه ده‌خوازن بچنه عه‌مره و حه‌ج و موماره‌سه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی خۆیان بكه‌ن".
به‌ڵام جه‌نابی ده‌وڵه‌تمه‌داری به‌ڕێز، رێگه‌م بده به خوای كه‌عبه سوێندت بده‌م كه من و تۆ باوه‌رمان پێیه‌تی، به‌ڵێ جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیران، له كام ئایه‌ت و ده‌قی قورئانی و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ر و ئیمامه پاكهكاندا به تۆ گوتراوه، موسڵمانه‌كان مافیان هه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنن. به‌ڵام كریستیان و ئێزدی و یه‌هوودی و به‌هائی و عه‌ره‌بێك كه‌س ناپه‌رستێت یان كورد و توركمانێكی بۆیان نه‌بێت؟، ئایا له كام بڕگه‌ی ده‌ستووردا هاتووه فڕۆكه‌خانه‌كان تایبه‌ته به‌وانه‌ی خۆشته‌وێن و حه‌ز به چاره‌یان ده‌كه‌یت.
ئالوسی له عه‌بادی پرسیوه: ئایا مرۆڤێكی دیكه كه حاجی نه‌بێت هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یه و نرخ و مافی كه‌متره له‌لات ئایا جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی سه‌ركه‌وتوو، جه‌نابتان ده‌زانن ئه‌وانی دیكه‌ش نه‌خۆشی دریژخایه‌نیان هه‌یه و هه‌یانه چووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه‌و خێزان هه‌یه نیوه‌یان له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانین و نیوه‌كه‌ی دیكه‌یان له ده‌ره‌وه‌ن وه‌ك ئه‌و كاته‌ی جه‌نابت بێ وڵات و ده‌ربه‌ده‌ر بوویت و رۆژئاوا رێگه‌ی پێدایت و نرخی بۆ دانایت تا تۆ و زۆری دیكه‌ی وه‌ك تۆ له‌وێ بژین، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه عێراقێك كه له دیكتاتۆریه‌ت و حزبه‌كه‌ی و سهددامهكهی رزگار بكرێت و دواتر هه‌موو پێكهاته‌كانی بخرێته نێوان به‌رداشی دزینی رزق و نیشتمان و به‌هاكانی به‌ناوی ئایین و نزا و كردنه‌وه‌و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆ ده‌ستكه‌وتنی خێر و چاكه.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق وه‌ك سزادانی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ر ده‌نگدانیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ریفراندۆمی 25ـی ئهیلوول، له رۆژی 9/29/ 2017 بڕیاری راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی عهمرهكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سعوودیه ئه‌نجامدران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.