Erbil 3°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:04

سێ باندی دزینی ئۆتۆمبیل له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکران

ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ئۆتۆمبیله‌ دزراوه‌كاندا گرتووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ باندی دزینی ی ئۆتۆمبیل ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ عه‌قید سه‌ردار مه‌حمود ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی و مقه‌ده‌م ئه‌كره‌م قادر، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ سلێمانی و نه‌قیب ئاسۆ عومه‌ر، ئه‌فسه‌ر له‌به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ،ده‌ستگیركردنی سێ باندی دزینی ی ئۆتۆمبیل ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و توانراوه‌ ته‌واوی تۆمه‌تباره‌كانیش ده‌ستگیربكرێن.

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا موقه‌ده‌م ئه‌كره‌م قادر ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ئۆتۆمبیله‌ دزراوه‌كاندا گرتووه‌ , جه‌ختیشكرده‌وه‌  كه‌خۆشبه‌ختانه‌ دزینی ئۆتۆمبێل له‌ سنووری سلێمانی چه‌ند حاڵه‌تێكه‌ و نه‌بۆته‌ دیارده‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.