لیموندوزی یان ترشی لیمۆ له تێكه‌ڵكردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی ترشه‌لۆك كه له روه‌كان هه‌یه، ده‌رده‌هێندرێت.
لیموندوزی سیفه‌تێكی كیماییه (C6H807) ئه‌و لیموندوزییه له شێوه‌ی دنكه وشكه
لوله‌یی ره‌نگی سپییه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیموندوزی ،له ماده‌كانی ترشه‌لۆكه بۆیه تامی ترش ده‌بێت چه‌ند ناوێكی هه‌یه وه‌كو خوێی لیمون ، ترشی لیمون ، ترشی ستریك یان ستریك ئۆسید .
سه‌رچاوه‌ی پێكهاته‌ی لیموندوزی له میوه و سه‌وزه‌وات پێك دێت وه‌كو پرتقاڵ ، لیمۆ ، ئه‌نه‌ناس ،هه‌موو جۆره‌كانی توو له‌گه‌ڵ ته‌ماته.
- له هه‌ر 100 گرام له‌لیمۆ 4 گرام له ترشی ستریكی تێدایه.
-له هه‌ر 100 گرام له توو به هه‌موو جۆره‌كانی 6,0 گرام له ترشی ستریكی تێدایه.
- له‌هه‌ر100 گرام له ته‌ماته 5,0 گرام له ترشی ستریكی تێدایه.
-له‌هه‌ری 100 گرام له ئه‌نه‌ناس 1 گرام له ترشی ستریكی تێداییه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له گێلاس و سێوی شیرن و خۆخی شیرن ،له‌گه‌ڵ هه‌نجیرو زه‌یتوون رێژه‌یه‌كی كه‌می له ترشی ستریكی له خۆ ده‌گرن.
لیموندوزی رۆڵكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له پرۆسه‌ی پاراستنی خوارده‌مه‌نی له‌هه‌مان كاتدا لیموندوزی له پرۆسه‌ی دورستكردنی خوراده‌مه‌نی و به‌رهه‌م هێنانی رۆلی سه‌ره‌كی ده‌بێت.
- لیموندوزی بۆ دورستكردنی مره‌با به‌كارده‌هێنردێت.
- هاوكاره بۆ ئاماده‌كردنی سیفه‌ته‌كانی دژه ئۆكسید له زه‌یت و رون.
- له‌دورستكردنی نان هاوكاره له‌هه‌مان كاتدا وه‌كو به‌رهه‌مهێنه‌ری لاوه‌كی بۆ خه‌میره به‌كار دێت.
- زۆر جار بۆدورستكردنی په‌نیر به‌كاردێت ، هاوكار بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵچوونی په‌نیر.
- هاوكاره بۆ پارستنی ره‌نگ و رێكخستنی كوالێتی خوارده‌مه‌نی ناو قوتووه‌كان.
لیموندوزی بۆ خوارنه‌وه غازییه‌كان و به‌كارده‌هێنێدرێت له بواری پاككردنه‌وه‌ی ژینگه فاكته‌رێكی باشه له هه‌مان كاتدا بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان به‌كاردێت.
زۆر جار مرۆڤیش لیموندوزی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌كارده‌هێنێت به‌ڵانم به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ، له‌هه‌مانكاتدا بۆ جوانی ده‌مووچاوی مرۆڤ به‌كاردێت ، به‌تاییبه‌تی له‌كاتی بوونی برین و زبكه له ده‌موو چاودا.
خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه‌پێویسته زۆر ئاگاداری بیت ئه‌ویش زۆر به‌كار هێنانی لیموندوزی له راده‌ی خۆی ده‌بێته هۆی گرفت وكێشه بۆیه ده‌بێ به وریایی و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌كار بێت.
سه‌رچاوه / طریقه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.