Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:03

سعودیا 48 شه‌ڕکه‌ری تایفۆن له‌ به‌ریتانیا ده‌کڕێت

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ سعودیا كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕێت
سعودیا 48 شه‌ڕكه‌ری تایفۆن له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی سعودیا گرێبه‌ستێكی نوێی كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ری تایفۆنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا واژۆ كردووه‌ و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی ئه‌م گرێبه‌سته‌ش له‌كاتی دیداری شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ به‌ریتانیا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه‌.

ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار نییه‌ كه‌ سعودیا كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی له‌ به‌ریتانیا ده‌كڕێت، چونكه‌ 10 ساڵ به‌ر له‌ ئێستاش ئه‌م وڵاته‌ 27 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی دیكه‌ی له‌ به‌ریتانیا كڕیبوو.

ئه‌م گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه‌ی تایفۆنه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سعودیا رێبه‌ری هاوپه‌یمانیی شه‌ڕ له‌ دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی له‌ ئه‌ستۆیه‌ و چه‌ندینجار به‌رپه‌رچی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌ن خویه‌وه‌ به‌ریتانیاش به‌ رێگه‌پێدانی یاسایی بۆ فرۆشی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی به‌ سعودیا له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌ به‌های زیاتر له‌ 6.4 ملیار دۆلار چه‌كی پێكشه‌وتووی وه‌ك فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری به‌م وڵاته‌ فرۆشتووه‌.

جیا له‌وه‌ش سعودیا ته‌نیا وڵات نییه‌ كه‌ كڕیاری كۆمپانیای " بی ئه‌ی ئی سیسته‌م "ـی به‌ریتانییه‌، چونكه‌ وڵاتی قه‌ته‌ریش سه‌رقاڵی دانووستانه‌ بۆ كڕینی 24 فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر به‌ به‌های 8 ملیار دۆلار.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.