له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی رۆژانی راپه‌رین و رزگاركردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، سبه‌ی ده‌بێته27 ساڵ به‌ر له ئێستا له رووداوێكی مێژویی و گرنگ له رۆژی 11/3/1991دا خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شاری هه‌ولێر به كورد و توركمان و كلدانی و سریانی و ئاشووری و هه‌موو چین و توێژه‌كانییه‌وه، شانبه‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر رژێمی دیكتاتۆری دڕنده‌ی به‌عس، به هوتافی بژی هێزی پێشمه‌رگه ، سه‌دام نزیكی مه‌رگه‌و به‌ڵی بۆ ئازادی و چه‌سپاندنی حوكمی گه‌ل، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی داموده‌زگا داپلۆسینهرهكانی به‌عس كه‌وتنه ده‌ست خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی شاری قه‌ڵاو مناره.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی شاری هه‌ولێر هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یادی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار ساڵی 1970.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا ئه‌م رۆژه ببێته پشووی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش یه‌ك شه‌ممه 10-3-2018 یادی راپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری سۆران بوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.