Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:09

ته‌نیا 6 خوله‌ک کاره‌با بڕا بزانه‌ چ هه‌رایه‌ک دروست بوو

به‌وهۆیه‌وه‌ 25 وڵاتی ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دورست بوو
کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا زۆربه‌ی كاره‌كان به‌ كاره‌بایه‌ بۆیه‌ هه‌ر گرفتێك له‌ كاره‌با رووبدات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت زه‌رو زیانی زۆر ده‌بێت ، گرفتیش بۆ هاوڵاتیان دورس ده‌بێت.

كۆمپانیای كاره‌بایی وڵاتانی ئه‌وروپا، تووشی گرفتێكی ته‌كنیكی بچووك بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ 25 وڵاتی ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بوو، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گرفته‌وه‌ به‌ ملیۆنان خه‌ڵك له‌ كاره‌كانیان دواكه‌وتن.

ئه‌و هه‌رایا له‌ وه‌ دورست بوو كاتێ كۆمپانیای كاره‌بایی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌ی 6 خوله‌ك دواكه‌وت له‌ پێدانی كاره‌با به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان، چونكه‌ به‌ ملیۆنان هاووڵاتیان له‌ ئه‌وروپی له‌ واده‌ی گه‌یشتنیان به‌ كار و قوتابخانه‌ و زانكۆ و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌ڕۆیشتن دوا كه‌وتن.

گرفته‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ پرتوگاله‌وه‌ دروست بوو، پاشان گه‌یشته‌ پۆڵه‌ندا و یۆنان و ئه‌ڵمانیا و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كێشه‌یه‌ش پچڕانی كاره‌با بووه‌ له‌ ناوچه‌ی كۆسۆڤۆ و سربیا به‌هۆی ململانێی سیاسی به‌رده‌وامی نێوان هه‌ردوو وڵات.

سه‌رچاوه‌/ ئیلاف

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.