میوزیكژه‌نی به‌ناوبانگی جیهان یانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)دا، پارچه میوزیكێكی تێكه‌ڵی له كلاسیكی جیهانی ژه‌نیوه و ڤیدیۆكه‌ی پێشكه‌شی گه‌لی سووریا و هاوڕێی كورده‌كانی كردووه.
ئه‌و میوزیكژه‌نه به‌ناوبانگه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، په‌یامێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت : ئه‌م میوزیكه،پێشكه‌شه به گه‌لی سووریا و هاوڕێ كورده‌كانم ، هه‌ستم به به‌هێزی ئێوه كردووه.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند یانی ، له ساڵی 1954 له یۆنان له‌دایك بووه، به یه‌كێك له میوزیكژه‌نه به ناوبانگ و به ئه‌زموونه‌كانی جیهان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ئاوازی گۆرانی بۆ چه‌ندین گۆرانیبێژی جیهانی داناوه.
سه‌چاوه/ باس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.